بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام برومەند ڕازیانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: دوای دوو ساڵ کە کۆرۆنا زۆربەی کار و ڕێوڕەسمە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی خستبووە ژێر کاریگەرییەوە، هەلێک رەخساوە کە بە هەوڵی فراوان بەرنامەی تایبەتی مانگی ڕەمەزان بەڕێوە ببەین.
ڕازیانی زیادی کرد: بە دۆخی لەبارێک کە بە کۆنترۆڵی نەخۆشی کۆرۆنا هەمانە بەرنامەکانی مانگی ڕەمەزان وەکوو ساڵانی پێش کۆرۆنا بەڕێوە دەچێت و مێدیاکانیش ئەبێ خەڵک بۆ ئەنجامی ئەو ئیشانە بانگهێشت بکەن.
ناوبراو لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی تایبەتی خوێندنی وقرئان لە ماڵەکان وەکوو یەکێک لە سەرەکی ترین بەرنامەکانی ئیدارەی گشتی بانگەشەی ئیسلامی لە کوردستان ناوی برد و وتی: هەوڵ دەدەین بەرنامەکانی قورئان خوێندن ببەینە ناو ماڵەکانەوە و لە هەمان پێوەندیدا بەڕێوەچوونی زیاتر لە 160 کۆبوونەوەی خوێندنی قورئان لە ماڵەوە لە پارێزگا پەسەند کراوە.
Your Comment